بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانیی یەکگرتووی پڕچەک و راھێنراوە
SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی کۆڵۆنێل تۆد بورۆ. لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئارامی، ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی داعش بەرز نرخاند و پێویستی بەردەوامی رۆڵیانی دووپاتکردەوە لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکان، روونیکردەوە مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە و لەھەموو کات زیاتر لەم کاتانەدا کە دۆخی سیاسی ناجێگیرە پێویستمان بە ھاریکاری و کاری ھاوبەش ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە، ھێزە عێراقییەکان و ھاوپەیمانان تا بتوانرێت […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانیی یەکگرتووی پڕچەک و راھێنراوە appeared first on SNN.