هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکان رزگاری دەبێت

عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکان رزگاری دەبێت
عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکان رزگاری دەبێت

2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN لە میانەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند” وڵاتەکەمان تەواوی قەرەبوەکانی کوەیتی داوەتەوە و بەوەش لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە دەرەوە. رۆژی 22-12-2021ـیش بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دواین قیستی قەرەبوکردنەوەی کوەیت کە بڕەکەی 44 ملیۆن دۆلار بوە رادەستی ئەو وڵاتە کرایەوە، بەو پێیەش دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی کوەیت بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش کە بڕەکەی 52.4 ملیار دۆلار بو کۆتاییهات. بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی کوەیتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراقی خستە ژێر باری بەندی حەوت، کە ناچاری دەکرد بەهۆی ئەو زیانانەی بەو وڵاتەی گەیاندوە قەرەبوی بکاتەوە.

The post عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکان رزگاری دەبێت appeared first on SNN.