هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر رووسیا ئاشکرا دەکات

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر رووسیا ئاشکرا دەکات
یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر رووسیا ئاشکرا دەکات

2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل رایگەیاند لە بەرامبەر به‌ فه‌رمی ناساندنی به‌ناو ئیداره‌ جووداییخوازه‌كانی لایه‌نگری رووسیا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا، سزای ئابووری بە سەر ئەندامانی ئەنجوومەنی دۆما، پەرپرسانی سەربازیی و دوو بۆ سێ بانکی رووسیدا دەسەپێنن.

جۆزێپ بۆرێل، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فرانس ئینفۆ، چەند روونکردنەوەیەکی لەسەر بڕیارەکەی رووسیا ئەنجامدا.

نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند کە سزای ئابووری بەسەر ئەندامانی ئەنجوومەنی دۆما، پەرپرسانی سەربازیی و دوو بۆ سێ بانکی رووسی دەسەپێنن و کار لەسەر رێگرتن لە دەوڵەتی رووسیا دەکەن بۆ ئەوەی داھاتی دارایی لە ئەورووپاوە بەدەستنەھێنێت.

جۆزێپ بۆرێل جەختی لەوەش کردەوە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە ئەوە سزای دیکە دەسەپێننە سەر ئەو وڵاتە.

نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا باسی لەوەش کرد کە ھێرشەکان لە دۆنباس بەردەوامە و ھێرش کراوەتە سەر وێستگەکانی کارەبا و وێستگەی شەمەندەفەرەکان و ئاماژەی بەوە کرد کە دۆخی ئۆکراینا جێگەی نیگەرانییە.

جۆزێپ بۆرێل ئەوەشی خستەڕوو کە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەژێر دەستی رووسیایە بەمەش ناوەستێت ھاوکات وەڵامی پرسیاری ئایا سزا دەسەپێننە سەر پوتین یان نا نەدایەوە.