ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی شوبات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: – خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا. – خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٥ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. – خستنەڕووی رەشنووسی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق
The post ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە appeared first on SNN.