هەواڵی کوردستان ئێستا

روونکردنەوەيەک لە هاتووچۆوە

روونکردنەوەيەک لە هاتووچۆوە
روونکردنەوەيەک لە هاتووچۆوە

2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN هاتووچۆی هەولێر رايگەياند: گۆڕانکاری بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێريدا نايەت و ئەو دەنگۆيانەی دەوترێت لەوبارەيەوە دورن لە راستيەوە. بەڕێوەبەرايەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر رايگەياند: لەو چەند ڕۆژەی ڕابردو ،بۆوروژاندنی خەڵک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر گۆڕانکاری لەسیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری،کەگوایا نرخی فۆرم وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەر دادێت. راشيگەياندووە: دەوترێت مەرجی ئەوە دادەنرێت کەهەر کەسێک بیەوێت مۆلەت دەربێنێت، دەبێت سەرەتا 12 ڕۆژ بچێتە نوسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین،وەبۆماوەی هەفتەیەک بەشدار بێت لەسیمیناری تایبەت بەیاساکانی لێخوڕین،کەئەمەش گوایا بارگرانیەک بۆهاووڵاتیان دروست دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە بۆهەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەلەکاتی ئێستادا هیچ گۆڕانکاریەک نیە وەنەکراوە، بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆرم)،وەئەوەی بڵاوبۆتەوە هەواڵێکی بێ بنەمایە،بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین […]

The post روونکردنەوەيەک لە هاتووچۆوە appeared first on SNN.