سزای پێنج لە سزادراوانی بادینان له 6 ساڵه‌وه بۆ شه‌ش مانگ كه‌مده‌كرێته‌وه
ماوه‌ی سزای هەریەکه لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا و گوهدار زێباری، بەڕێژەی 60% کەمدەکرێتەوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی بۆردی پارێزەرانی ستاندەر رایگەیاند: بە فەرمان و مەرسومی سەرۆکی هەرێم سزادراوانی بادينان هەریەک لە شێروان شێروانی و شڤان سعيد و ئاياز كەرەم و هاریوان عیسا و گوهدار حمدامین ، بەڕێژەی لە سەدا 60% ماوەی حوکمدانیان سوک(تخفیف) کرا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه: لەو شەش ساڵەی کە بڕیاری زیندانیان بۆ دەرکراوە کەم دەبێتەوە بەو ماوەش کە لە زیندان بونە تەنها یەک ساڵیان دەمێنێت و ئازاد دەکرێن.
بەشدار حەسەن، وتیشی ئەگەری ئەوە هەیە بڕیاری (ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکم)یش بیان گرێتەوە کە بڕیارێکی یاساییە و دادوەر دەسەڵاتی هەیە بۆ ئەوانە دەریبکات.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ده‌رچونی مه‌رسومه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێمه وه‌كو تیمی پارێزه‌ران و نیرده دیبلۆماسییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه هه‌وڵیاندا و سوپاسی هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین.
وتیشی ئەگەر ئەوە جێبەجێبکرێت ڕاستەوخۆ هەموویان ئازاد دەکرێن و ئێمە هەوڵەکانمان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.
له 16ی 2ی 2021 سزای زیندانیی بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان بە ناوەکانی شێروانی شێروانی، گوهدار زێباری، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسادا سەپێندرا، بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان لێكهوتهوه