ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم : بڕیاری دادگای فیدراڵی نادەستووری و نادادپەروەرانەیه
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم رایگهیاند، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دادەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه كۆبوویهوه و گفتوگۆی دەربارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی 15ی (شوبات/2)ی 2021 تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان كرد، دوای گفتوگۆی چڕ و هەمەلایەنەی بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بە نادەستوری ونادادپەروەرانە دادەنێت و جەختی لەوە کردەوە، کە "هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستوری عێراق جێگیرکراون کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لە ساڵی 2005 دەنگیان بەو دەستورەدا".
ئاماژهی بهوهشكرد: حکومەتی هەرێم هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دوپات دەکاتەوە بۆ بەردەوامبون لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە.