دادگای ئەستەنبوڵ سزایەکی لە دژى سەڵاحەدین دەمیرتاش پەسەندکرد
SNN مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو، دادگایەکی تورکیا سزای سێ ساڵ و نیو زیندانیکردنی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر لێدوانێکی ساڵی 2015 دەرکرد کە تێیدا دەمیرتاش باسی لەدژیەکی لێدوانەکانەکانی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغانو ئەحمەد داود ئۆغڵوی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا لە بارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسییەکە کردبوو. دەمیرتاش لەلێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدابوو:”سەرەتا ئەردۆغان و داود ئۆغڵو شانازیان بەخستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە دەکرد و دەیانوت ئەگەربێت و بواری ئاسمانی تورکیا ببەزێنن ئەوە ئامادەن فڕۆکەیەکی تری ڕوسیاش بخەنەوە خوارەوە، بەڵام دواتر لەو لێدوانانە پاشگەزبونەوەو دەیانوت کە ئەوان نەیانزایوە ئەو فڕۆکەیەی هاتۆتە ئاسمانی تورکیا ڕوسییە”. لەبەرامبەردا، پارێزەرەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەستەنبوڵ تانەی لەبڕیارەکەی دادگاداو داوای هەڵوەشاندنەوەی […]
The post دادگای ئەستەنبوڵ سزایەکی لە دژى سەڵاحەدین دەمیرتاش پەسەندکرد appeared first on SNN.