ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ڕۆڵی یەكگرتوو ڕاستكردنەوەو گەشەپێدان و پێگەیاندنە
2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 23-2-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێك سەردانی قەزای پێنجوێنی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ ڕێكخستنەكانی لقی پێنجوێنی یەكگرتوو ڕایگەیاند : 28 ساڵ خەبات و تێكۆشان و ئیصلاحخوازی پیرۆزدەكەین و یەكگرتوو بەشێكی زیندووە لەخەڵكی هەرێمی كوردستان، ڕۆڵی ڕاستكردنەوەو گەشەپێدان و پێگەیاندبووە. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو : یەكگرتوو بە ئیلهام وەرگرتن لەشەریعەتی بەرفراوانی ئیسلام خزمەت بەگەل و وڵاتی خۆی دەكات و شانازی دەكەین كە خزمەتكاری گەل و وڵاتی خۆمانین و یەكگرتوو بەشێك نەبووە لە لەگرفتەكانی هەرێمی كوردستان و بەپێی توانا بەشێك بووین لە چارەسەر. لەكۆتای دیدارەكەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە : دەبێت یەكگرتووەكان لەناو خەڵكدا بژین و دووربن لە هەموو حەرامخۆریی و ستەمێك، نوێنەرانی ئێمە لەپەرلەمان و ئەنجومەنەكان بەردەوام پێداگری لەمافی خەڵك دەكەن و دژایەتی ستەم و گەندەڵی دەكەن.