هەواڵی کوردستان ئێستا

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆن و راپرسی هەرێم: چاوەڕوانی دیاری كردنی وادەی هەڵبژاردنین

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆن و راپرسی هەرێم: چاوەڕوانی دیاری كردنی وادەی هەڵبژاردنین
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆن و راپرسی هەرێم: چاوەڕوانی دیاری كردنی وادەی هەڵبژاردنین

2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیۆن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیارى بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ مه‌رسومی بۆ ده‌رده‌چێت.

شێروان زرار بۆ سپێده‌ وتى: وه‌كو یاسا ئێمه‌ پێنج بۆ شه‌ش مانگمان پێویسته‌و ده‌بێت موراعاتی كۆمسیۆن بكرێت كه‌ 1ی نیسان تا 1ی تشرینی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ ئاماده‌كارییه‌كان.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمسیۆن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندی به‌په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر هه‌موارێكی بكه‌ن تا ئه‌و واده‌یه‌ ئه‌وان وه‌كو كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن.

شیروان زرار ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ خۆیان نووسراوی فه‌رمییان داوه‌ته‌ په‌رله‌مان كه‌ واده‌كه‌مان ته‌واو بووه‌ و ئه‌نجومه‌نێكی نوێ دیاری بكرێت، وتیشی: به‌پێی یاسا په‌رله‌مان ده‌توانێت بۆ خولێكی دیكه‌ متمانه‌مان پێده‌ده‌ن كه‌ خۆی دوو ساڵی رۆیشتووه‌ واتا سێ ساڵی دیكه‌ی ماوه‌ ئه‌وكات سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین.