هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەهۆی كێبڕكێی ناشەریفانەوە داهاتوی هەرێم بەرەو چارەنوسێكی نادیار دەڕوات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەهۆی كێبڕكێی ناشەریفانەوە داهاتوی هەرێم بەرەو چارەنوسێكی نادیار دەڕوات
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەهۆی كێبڕكێی ناشەریفانەوە داهاتوی هەرێم بەرەو چارەنوسێكی نادیار دەڕوات

2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌   ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 23-2-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێك سەردانی قەزای سەیدسادقی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ ڕێكخستنەكانی مەڵبەندی 10ی شارەزووری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: ئەوەی دەگوزەرێت لە بەغداو هەرێم ناڕەوایەو بەرژەوەندییەكانی گەل و وڵات و كوردایەتی دەكرێتە قوربانی ململانێی حزب و شەخس كە خەتایەكی گەورەیە و هێزە دەسەڵاتدارەكان ناتوانن ئەركەكانیان بەرامبەر هاوڵاتیان جێبەجێ بكەن و شكستیان خواردووە لەخزمەتی گەل و وڵاتدا.   ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە بەشدارنابین لەهیچ ستەمێك و ناڕەواییەك كە لەم هەرێم و عێراقەدا ڕوودەدات كە بەداخەوە خەریكە بەهۆی كێبڕكێی ناشەریفانەوە وڵات دەكەنە وێرانە.   لەكۆتایی دیدارەكەدا مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین دەستخۆشی لەكادرانی سنوری مەڵبەندی 10ی شارەزوور كرد كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جوهدی زۆریان كردو توانیان نوێنەرەكەیان سەربخەن و جەختیكردەوە: پرۆسەی پەروەردەو پێگەیاندن و ئیصلاحی كۆمەڵگە لە ئەولەویەتی كاری ئێمەیە لەم قۆناغە كە بەداخەوە فەرامۆش كراوەو كار دەكرێت بۆ تێكدانی.