روسیا دەستیکرد بە داگیرکردنی ئۆکرانیا
2022-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای لێدوانێکی ڤلادیمێر پوتین، روسیا بە شێوەیەکی بەرفراوان هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا و دەستی بە بۆردومانی چەند بنکەیەکی ئۆکرانیا کرد، پوتین ئاماژەی بەوەشکرد هەر وڵاتێک بێتە نێو ئەم جەنگەوە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە. پاسەوانی سنوری ئۆکرانی رایگەیاند: هێرشی روسیا لە چەند بەرەیەکەوە لەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە، بە بۆردومانی قورس و سوپای روسیا و جوداخوازەکانیش لە ناوچەی قرمەوە هاتوونەتە ناوەوە، تا ئێستا دوو شاری ئۆکرانیا کەوتووەتە دەستی روسیا. بەهەمان شێوەی لە کێیف-ی پایتەختی ئۆکرانیا دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، ئاژانسەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند بنکە و کۆگایەکی چەک بووە کە کراوەتە ئامانج.
The post روسیا دەستیکرد بە داگیرکردنی ئۆکرانیا appeared first on SNN.