پەیامی سەدر لەبارەی جەنگی نێوان روسیا وئۆكراینا
له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى نێوان روسیا وئۆكرانیادا، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند: هێشتا چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان روسیا وئۆكراینا وجه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه‌جه‌نگ جگه وێرانكاریی وبێ هێزیی وشێواندن وتوندوتیژیی وتیرۆر، هیچ مانایه‌كی نییه.
له‌تویتێكدا، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌باره‌ى قه‌یرانى نێوان روسیا وئۆكرانیا رایگه‌یاند: روسیا پێی وایه ئۆكراینا سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانیی رۆژئاوایه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وله‌هه‌مان كاتدا پێی وایه ئه‌مریكا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئۆكرانیا ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.
سه‌در جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: ئه‌وه بیانوو نییه بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ وده‌شڵێت: ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیانوو نییه بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، هیچ كاتێك شه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌كردووه، به‌ڵكو هۆكارێك بووه بۆ سه‌ره‌هه‌ڵدانی كێشه وقه‌یرانه‌كان به‌تایبه‌تی شه‌ڕێكی له‌م شێوه‌یه كه‌گشت جیهان به‌ره‌و شه‌ڕێكی بێ سوود راده‌گه‌ێشێت.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌خت له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: هێشتا چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێو ئه‌و دوو وڵاته دراوسێیه ده‌كه‌م، جه‌نگ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مانای نییه.