هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاسایشی شاره‌زوور: جیهازێكی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

ئاسایشی شاره‌زوور: جیهازێكی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا
ئاسایشی شاره‌زوور: جیهازێكی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

2022-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جیهازی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ڕاگه‌یاند

ئاسایشی شارەزوورله‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ كانی هێزه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور و گه‌ڕان و كێومالكردنی سنوره‌كانمان بۆ پاراستنی ناوچه‌ شوێنه‌واریه‌كانی سنوری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیمان ، هێزه‌كانمان توانیان له‌ ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری ده‌ست به‌سه‌ر جیهازێكی دۆزینه‌وه‌ی شوینه‌واردا بگرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئامێره‌كه‌ له‌ جۆرێكی پێشكه‌وتوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كار هێنراوه‌.

ئاسایشی شارەزوور ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌ لێكۆلینه‌وه‌ كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ تۆمه‌تباران تا ڕووبه‌ڕوی یاسایان بكه‌نه‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه‌.