هاوشێوەی روسیا، چین بەنیازە ئۆپەراسیۆن بۆ داگیركردنی تایوان دەست پێبكات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاوشێوه‌ى روسیا پێشبینى ده‌كرێت چینیش ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ داگیركردنى تایوان ده‌ست پێبكات، ناوه‌ندى فهرمانهیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى چین رایگه‌یاند، هێزه‌كانى زه‌مینى و ئاسمانى و ده‌ریایی له سوپاى كۆمارى چین له ئاماده باشی ته‌واودایه بۆ ده‌سپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ دابینكردنى ئاسایش له گه‌رووى تایوان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى چین ده‌شڵێت، هه‌رێمى تایوان به‌شێكه له خاكى چین و سوپای چینیش ئهركیهتى خاكى وڵاته‌كه‌ى بپارێزێت له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كرێته سه‌رى.
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه ململانێى له نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیان و چین هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمى تایوان، هاوشێوه‌ى ئۆكرانیا له ئێستادا چینیش به‌نیازه ئۆپهراسین بۆ سه‌ر تایوان ده‌ست پێبكات و ئه‌و هه‌رێمه بخاته‌وه سه‌ر چین.