هەواڵی کوردستان ئێستا

یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە

یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە
یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە

2022-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24-2-2022 وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبون له‌ به‌ڕێزان (مصگفی عبدالله و عوسمان كاروانی) كارگێڕانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و (ئه‌مجه‌د محمد) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هێمن اسكندر به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن پێشوازیانكرد له‌ وه‌فدێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ پێكهاتبون له‌ به‌ڕێزان به‌خیتار عمر ڕێكخه‌ری ژووری بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كان و چۆمان محمد ڕێكخه‌ری ژووری یاساو یاسین محمد ڕێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران.

له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولاو پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ردولا هاوڕابون كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و یاسایی هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌و كاربكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ غه‌ش و دووربێت له‌ ته‌زویرو پێشێلكاری.