هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌ورووپا.. هێرشه‌كه‌ی رووسیا بووه‌ هۆی هه‌ڵكشانی نرخی گازی سرووشتیی به‌ رێژه‌ی 50 له‌سه‌د

ئه‌ورووپا.. هێرشه‌كه‌ی رووسیا بووه‌ هۆی هه‌ڵكشانی نرخی گازی سرووشتیی به‌ رێژه‌ی 50 له‌سه‌د
ئه‌ورووپا.. هێرشه‌كه‌ی رووسیا بووه‌ هۆی هه‌ڵكشانی نرخی گازی سرووشتیی به‌ رێژه‌ی 50 له‌سه‌د

2022-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌هۆی دەستوەردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆسه‌ر خاكی ئۆكراینا، نرخی گازی سرووشتیی له‌ ئه‌ورووپا له‌ گرێبه‌سته‌كانی مانگی ئادار به‌ دواوه‌، به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ زیادی كرد.

دوێنێ چوارشەممە، نرخی گازی سرووشتیی بۆ هه‌ر مێگاوات كاتژمێرێك له‌ مامه‌ڵه‌كانی TTFدا كه‌ پێگه‌ی بازرگانیی گازی سرووشتییه‌ و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ هۆڵه‌ندایه‌، بۆ گرێبه‌سته‌كانی مانگی ئادار، ٨٨ یورۆ بوو.

نرخی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی گازی سرووشتیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٨:٠٦ گه‌یشته‌ ١٣٥ یورۆ. به‌وشێوه‌یه‌ش نرخی گرێبه‌سته‌كانی گازی سرووشتیی به‌راورد به‌ دوێنێ له‌سه‌دا ٥٢ زیادی كرد.

نرخه‌كان به‌هۆی زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كان له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی گازی سرووشتیی له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، هه‌ڵكشان.

وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ ئێستادا له‌سه‌دا ٤٠ی پێداویستییه‌كانیان له‌ گازی سرووشتیی له‌ رووسیاوه‌ دابین ده‌كه‌ن.