هەواڵی کوردستان ئێستا

كارمه‌ندی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ركراون

كارمه‌ندی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ركراون
كارمه‌ندی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ركراون

2022-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی حوسییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسێكی پێشووی دیكه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ داخراوه‌، تاوه‌كو ئێستا لانی كه‌م 11 كارمه‌ندی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سه‌نعا عبدول مه‌جید سه‌برا و ئه‌ندامێكی خێزانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ وتیان حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌ سه‌نعای پایته‌خت و خاكێكی زۆری باكووری یه‌مه‌نیان له‌ژێر ده‌ستدایه‌، هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسێكی پێشووی ڕاگه‌یاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ئه‌ندامی خێزانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌ش له‌ ترسی ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی لێبكرێته‌وه‌.

سه‌برا وتی به‌رپرسه‌كه‌ی پێشووی ڕاگه‌یاندنی باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ بینای ئاسایش و هه‌واڵگری حوسییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌. هێشتا نه‌زاندراوه‌ حوسییه‌كان تۆمه‌تیان ئاڕاسته‌ی كارمه‌نده‌ ناوخۆییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ یاخود نا.

وتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌م كارمه‌نده‌ مانگێك دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ حوسییه‌كان جێگره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

حوسییه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رپرسه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی و ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه‌ و دواتر بردوویانه‌ته‌وه‌.