یەکەکانی سوپای رووسیا بهتانك و زرێپۆشهوه بەرەو کیڤ لە پێشڕەویدان
جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئاننا مالیار، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەربازانی رووسیا دەستیان بەسەر بەشێکی ئۆتۆمبێڵە سەربازییەکانی ئۆکراینادا گرتووە و بەرەو کیێڤ-ی پایتەخت لە پێشڕەویدان.
مالیار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە یەکە سەربازییەکانی رووسیا، دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی هێزە سەربازییەکانی ئۆکراینادا گرتووە و لە ئێستاشدا بە ئاڕاستەی کیێڤ-ی پایتەخت لە پێشڕەویدان.
ناوبراو، نووسیویەتی: "لەپشت سەربازەکانەوە کاروانی بارهەڵگری رووسی هەن، کە بەدڵنیاییەوە شکستیان پێدەهێندرێت".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان ئاسمانی کیێڤیان پاراستوە و لە دوای کاتژمێر چواری بەیانی (بەکاتی ناوخۆی ئۆکراینا) رێگریان لە هێرشی موشەکی بۆسەر پایتەخت کردوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە بەرەبەیاندا لە شارەکانی کیێڤ و لڤیڤ دەنگی لێدانی یەک لە دوای یەکی زەنگی ئاگادار کردنەوە، لێدرا.