لەبارەی وەرگرتنی گەنم وەزارەتی کشتوکاڵ جوتیاران ئاگاداردهكاتهوه
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایدهگهیهنێت:لەمەودوا جوتیاران ئەبێت فۆرمێک و بەڵێنامەیەک پڕکەن بۆ تەسلیمکردنی گەنم لە سایلۆکانی بەغدا.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
رونکردنەوەیەک بۆ جوتیارانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان
تایبەت: بە بازاڕکرنی گەنمی جوتیاران و پرکردنەوەی فۆرمەکان بۆ تەسلیمکردنی گەنم لە سایلۆکانی بەغدا .
①/بۆ زانیاری سەرجەم جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان ،ئەم فۆرمە لەسەر ئاستی عێراق ساڵانە پەیڕەو دەکرێت ، پرکردنەوەی ئەم فۆرمە ،لەپێناو بەرژەوەندی جوتیارانە ، بۆ زانین و دڵنیابوونی هەر جوتیارێکە، کە بە واقیعی داچاندن دەکات لەسەر زەویەکەی وە مافی ئەوەی هەیە، بەرهەمی گەنمەکەی خۆی تەسلیمی سایلۆکان بکات .
②/ پرکردنەوەی ئەم فۆرمانە هەولێکە لەپێناو پارێزگاری لە جوتیاری خاوەن ماف و جیاکردنەوەی لە بازرگان و ئەوانەی خاوەن بەرژەوەندین و دەیانەوێ بازرگانی بەمافی جوتیارانی راستەقینە بکەن.
③/ فۆرمەکە دوابەدوای هەناردنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکان بۆ جوتیاران پڕ دەکرێتەوە و هەموو لایەک ڕاسپێردراون ،کە کارئاسانی بکەن بۆ پارێزگاری مافی جوتیارانمان لە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوەکانیان ،وە تاوەکو 31/3/2022 بەردەوام دەبێت.
④/بۆ لەمەودوا لە هەموو فەرمانگەیەکی کشتوکاڵی(فۆرم و بەلێن نامە) لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ناوچەکە پڕدەکرێتەوە، وە پێویستە مۆری بەرێوەبەرایەتی سنورەکەی لێ بدرێت و نابێت هیچ بڕە پارەیەک بەناوی (روسومات )لە جوتیاران وەربگیرێت لە کاتی پرکردنەوەی (فۆرمەکە و بەلێن نامەکە، لە رووی یاساییەوە جوتیار هیچ پابەندبونێکی مادی نەکەوێته سەر .
⑤/ وەزارەتمان هانی جوتیاران دەدات کە بەشداری بکەن لە پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە لە ماوەی دیاری کراو ، لەئێستادا بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە،بەووردی بەدواداچوون دەکەین ،
لەپێناو باشتر بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە و سوودی گشتی جوتیاران ،بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و فەرمانگە کشتوکاڵیەکان .
لەگەڵ رێزدا .....
راگەیاندنی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
2022/2/25