هەواڵی کوردستان ئێستا

هەولێر ؛ دوو مێردمنداڵە هەڵهاتووەكەی زاخۆ دەست بەسەركران

هەولێر ؛ دوو مێردمنداڵە هەڵهاتووەكەی زاخۆ دەست بەسەركران
هەولێر ؛ دوو مێردمنداڵە هەڵهاتووەكەی زاخۆ دەست بەسەركران

2022-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەنجێك و مێردمنداڵێكیان دەستگیركردووە، كە منداڵەكە بە ویستی خۆی لەماڵ هەڵاتووە و چووەتە شاری دهۆك دواتر هاتوونە بۆ شاری هەولێر. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ڕێكەوتی (٢٠٢٢/٢/٢٥)، بەشی پۆلیسی ڕێككاری دوو كەسیان بەناوەكانی (ن. م. ت.)، تەمەن (٢٢) ساڵ و (ا. خ. ح.)، تەمەن (١٣) ساڵ دەستگیركرد. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ناوبراو (ا.) خەڵكی زاخۆیە و لەماڵ هەڵاتووە و چووەتە شاری دهۆك دواتر بەڕەزامەندی خۆی لەگەڵ ناوبراو (ن.) هاتوونە بۆ شاری هەولێر، هەردوو ناوبراو لە ئێستادا لەلایەن پۆلیس دەستبەسەرن و دوای تەواوكردنی ڕێككارە یاساییەكان ڕەوانەی زاخۆ دەكرێنەوە.

The post هەولێر ؛ دوو مێردمنداڵە هەڵهاتووەكەی زاخۆ دەست بەسەركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.