مووچەی مانگی دوو دابهشدهكرێت
2022-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كۆتایی به دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك هات، وا بڕیارە سبەی یەك شەممە مووچەی مانگی دوو دەست پێبكاتەوە.
به گوێرهی زانیارییەكان سبەی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
جێی باسكردنه دابەشكردنی مووچە بە شێوەیەكی زۆر سست بەڕێوەدەچێت، هەرێم بە پاساوی نەگەیشتنی (200) ملیار دینارەكەی بەغدا دابەشكردنی مووچەی زۆر خاو كردۆتەوە.