خەمیس خەنجەر:بەردەوامين لە ھەنگاونان بە ئاراستەی پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی
2022-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی ھاوپەیمانیی سەروەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خەمیس خەنجەر رایگەیاند کە بەردەوامن لە ھەنگاونان بە ئاراستەی پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی.
خەمیس خەنجەر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "سەرباری ھەموو ئاڵنگاریی و فشارەکان، بەڵام بەردەوامین لە ھەنگاونان بە ئاراستەی پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی، باوەڕمان بەوەیە کە ئێمە لەسەر رێگای راستین بەرەو بنیاتانی سیستەمێکی حکومڕانی بەھێز و دادپەروەریی".
راشیگەیاندووە "ھەست بەو ئاستەنگانە دەکەین کە بەرەوڕووی پرۆسەی سیاسیی بووەتەوە و لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کار دەکەین لەپێناو یەکلاییکردنەوەی ئیستحقاقە دەستوورییەکان".