له‌باره‌ی نرخی دۆلار په‌ڕله‌مانی عێراق میوانداری وه‌زیری داری ده‌كات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته په‌ڕله‌مانی عێراق له باره‌ی نرخی دۆلار میوانداری وه‌زیری داری ده‌كات و كوتله‌ی سه‌دریش به‌نیازین ڕێڕه‌وی دانیشتنه‌كه بگۆرن.
د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به سپێده‌ی راگه‌یاند:ڕۆژی دووشه‌مه په‌ڕله‌مانی عێراق میوانداری له وه‌زیری دارای عێراق ده‌كات له‌باره‌ی نرخی دۆلاره‌وه.
د.جه‌مال كۆچه‌ر ووتیشی:كوتله‌ی سه‌در ئاماده‌كاریان كردوه بۆئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه له میوانداریه‌وه بیكه‌نه لێ پرسینه‌وه ، بۆئه‌مه‌ش دانیشتنی په‌ڕله‌مان پێویستی به نیسابی ئاساییه (50+1) به‌ڵام تائێستا نازاندرێت ئه‌وه نیسابه ته‌واو ده‌بێت یان نا.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: میكانیزمی گۆڕینه‌وه‌ی میوانداری بۆ لێپریسنه‌وه به‌و شێوه‌یه كاتێك كه وه‌زیری دارای وه‌ڵامی په‌ڕله‌مان تاران ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری دارای به دڵی په‌ڕله‌مانتاران نه‌بوو ئه‌و كات بۆ په‌ڕله‌مانتاران هه‌یه داوا بكه‌ن ئامادبوونی وه‌زیر بكرێته لێپرسینه‌وه به مه‌رجێك ده‌نگی (50+1) زۆرینه‌ی ئاسایی بهێنێت.
د.جه‌مال كۆچه‌ر باسی له‌وه‌شكرد:دوای وه‌ڵامدانه‌وه پرسیاری په‌ڕله‌مانتاران به‌شێوه‌ی لێپرسینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وكاتیش وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری دارای به‌دڵی په‌ڕله‌مانتاران نه‌بوو ده‌خرێته ده‌نگدان و به‌زۆرینه متمانه له‌وه‌زیر وه‌رده‌گیرێته‌وه.
پێش هه‌فته‌یه‌ك موقتتهدا سه‌در چه‌ن پێشنیارێكی كرد له باره‌ی نرخی دۆلار یه‌كێك له پێشنیاره‌كان میوانداری كردنی وه‌زیری دارای بوو بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق ، به‌ڵام به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م داواكاریه له‌لایه‌ن سه‌رۆك حیزبێكه‌وه كراوه بۆیه ئاماده نه‌بوو بێته په‌ڕله‌مان، به‌ڵام به ووته‌ی د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌مجاره وه‌زیری داری خۆی داوای كردوه میوان بێت.