كازم فاروق سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند
دیجیتال میدیای سپێده
دواى ئه‌وه‌ى له ساڵی رابردو، له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، كازم فاروق سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ پێڵاوه‌كانی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گرت، ئه‌و كات له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانى پارتى و یه‌كێتى و به‌شێكى گۆڕان و پێكهاته‌كان بڕیاردرا نابێت كازم فاروق به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بێت تا داواى لێبوردن نه‌كات.
دواى ئه‌و رووداوه تا ئێستا رێگه نه‌دراوه كازم فاروق به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بكات بۆیه، ئه‌مڕۆ ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
له كۆنگهرهیهكى رۆژنامه‌وانیدا كازم فاروق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نامه‌ی ده‌ست لهكاردهكێشانهوهى پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات و داوای له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه، كه رێگه‌ی بده‌ن به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كاره‌كه‌ی پێشوی كه وه‌كو پزیشكی پسپۆڕی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كاریكردوه.