هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

2022-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ.

لەمبارەیەوە ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نوسراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاندووە: "به‌ پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی یه‌كی (ئازار/3) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان واژۆی له‌سه‌ر كردوه‌، خولی به‌هاره‌ی ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (٧)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و پاشان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

هاوكات له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دان ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ پێكهاتون له‌:

یه‌كه‌م: پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

دوه‌م: پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

سێیه‌م: پڕۆژه‌یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (6)ی ساڵی 2021.

هەروەها له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.