ئۆكراینا: چوار هه‌زار و 300 سه‌ربازی رووسیا كوژراون
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكراینا، ئانا مالیار رایگه‌یاند، نزیكه‌ی چوار هه‌زار و ٣٠٠ سه‌رباز له هێزه‌كانی رووسیا كوژراون و ٢٧ فڕۆكه ٢٦ هه‌لێكۆپته‌ر، ١٤٦ تانك، ٧٠٦ زرێپۆش، ٤٩ تۆپ و دوو كه‌شتیی رووسیشیان تێكشكاندووە.
ئانا مالیار له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئاماری زیانه‌كانی سێ رۆژی هێزه‌كانی رووسیای بڵاو كرده‌وه له‌و ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌ی كردوویانه‌ته سه‌ر ئۆكراینا.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكراینا، ئانا مالیار ئاماژه‌ی به‌وه داوه، نزیكه‌ی چوار هه‌زار و ٣٠٠ سه‌رباز له هێزه‌كانی رووسیا كوژراون و ٢٧ فڕۆكه ٢٦ هه‌لێكۆپته‌ر، ١٤٦ تانك، ٧٠٦ زرێپۆش، ٤٩ تۆپ و دوو كه‌شتیی رووسیشیان تێكشكاندووە.
ئانا مالیار باسی له‌وه‌یش كردووه كه زیانه‌كانی پێكدادانه‌كان نه‌خراونه‌ته ناو ئه‌و ئاماره‌وه.