ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكگرتووبون مانایی ئاسودەبونە لەژیان
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لەمیانەی بەشداریكردنی لە مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ كۆچكردوانمان كە لەلایەن مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكگرتووەوە كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 27-2-2022 سازكرابوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ڕایگەیاند: یەكگرتووبون بۆ دەستخستنی مانایی ئاسودەبونە لەژیان، ئێمە دڵخۆشین بەوەی كۆچكردوانمان بەجوانی و بەباشی و بەئیمانەوە گەڕانەوە لای پەروەردگار، بۆ ئێمەش گرنگە ئەو ژیانەی ماومانە لەدونیادا وەك ئەوان بەباشی و بەپاك و بێگەردی و بەعاقیبەت خێری و ئیمانەوە بژین وەك ئەوەی ئەوان ژیان.
لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو خوازیاری ئەوە بوو كە كەسوكارو نەوەی كۆچكردوانمان لەسەر ڕێبازە پاك و بێگەردەكەی ئەوان بەردەوام بن لەپێناو خزمەتكردن بەخەڵك و خاكی كوردستان.
هەروەها جەختیشی كردەوە كە هەموان پێویستمان بەتوێشوی زۆرباش و چاكە كە ئامادەی بكەین بۆ سەفەری پاس كۆچكردن و ژیانی نەبڕاوەی ئاخیرەت.