ئاسایشی شاره‌زوور: دوو كه‌سی ڕفێنه‌ر له‌سه‌یدسادق ده‌ستگیر كران
ئاسایشی شاره‌زوور ڕایگه‌یاند، دوو كه‌س ده‌ستگیر كران كه هاوڵاتیێكیان رفاندبوو كه كاری ئاڵوگۆری دراوده‌كرد له قه‌زای سه‌یدسادق.
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری (15/2/2022) چه‌ند تۆمه‌تبارێك هه‌ستاون به ڕیگریكردن و ڕفاندنی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ن.م.ع) كه كاری ئاڵوگۆڕی دراوی كردووه له قه‌زای سه‌یدسادق ، تۆمه‌تباره‌كان ئۆتۆمبێل و مه‌بله‌غێك دراوی هاوڵاتیه‌كه‌یان بردووه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوابه‌دوای ڕوداوه‌كه هێزه‌كانمان له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور به هاوكارى یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق ده‌ستیانكرد به ڵێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و دروست ، دواجار توانرا بكه‌رانی تاوانه‌كه ده‌ستنیشان بكرێن و له لا‌یه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه دووتۆمه‌تباریان به‌ناوه‌كانی (ی . م . م) و (ب . و . س) ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیله‌شدا بگرن كه كرده‌وه‌كه‌یان پێ ئه‌نجام داوه.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و چوار تۆمه‌تباریی تریان ده‌ستنیشان كردووه كه هاوكارو به‌شداری تاوانه‌كه بوون . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێی مادده‌ی (421 – ی –س) دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه كراوه‌ته‌وه بۆ ڕوداوه‌كه و هێزه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له هه‌وڵی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و چوار تۆمه‌تباره‌ی تردان كه به‌شداری تاوانه‌كه بوون . لێكۆلینه‌وه و به‌دوادا چونی زیاتريش به‌رده‌وامه .