پوتین فەرمانی دا ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی رووسیا، فلادیمیر پوتین فەرمانی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی دا، ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەپێی کەناڵی "RT" سەربە حکوومەتی رووسیا فلادیمیر پوتین لەگەڵ وەزیری بەرگریی، سێرگی شویگۆ و سەرۆک ئەرکانی گشتیی رووسیا، ڤالێری گێراسیمۆڤ کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، فلادیمیر پوتین فەرمانی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی داوە کە ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەرۆکی رووسیا، فلادیمیر پوتین لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، ئەم ھەنگاوەی کە ناویەتی وەک وەڵامێکە بۆ ئەو بەرپرسانەی رۆژئاوا کە تەنھا بە گرتنەبەری رێوشوێنی دوژمنانەی ئابووری ناوەستاون و بەڵکو بەرپرسانیان لە هاوپەیمانی ناتۆ لێدوانی دوژمنانەیان دژبە رووسیا داوە.