هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

2022-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌نجامدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ كراوه‌، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له‌ ئۆكراینا و دۆخی مرۆیی به‌ پێواژووی ده‌ربازكردنه‌كانیشه‌وه‌، تاوتوێكراون.

هاوكات مه‌ولود چاوشئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاریی ئه‌ورووپا، هێلگا ماریا، ئه‌نجامدا.

له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت گرنگیی دۆخی مرۆیی له‌ ئۆكراینا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست تاوتوێكران.