هەواڵی کوردستان ئێستا

خوێندکارانی کورد لە ئۆکرانیا داوای بەهاناوه‌چون دەکەن

خوێندکارانی کورد لە ئۆکرانیا داوای بەهاناوه‌چون دەکەن
خوێندکارانی کورد لە ئۆکرانیا داوای بەهاناوه‌چون دەکەن

2022-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

خوێندکارێکی کورد لە ئۆکرانیا لەبارەی دۆخی هاووڵاتیانی کورد و خوێندکارە کوردەکان لە ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت" لەم دۆخەدا هاووڵاتیانی کورد بۆ هاوکاری پەیوەندیان کرد بە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا بەڵام کوردەکانی باڵیۆزخانە پێیان وتین (لە سوچێک خۆتان بشارنەوە هیچمان پێناکرێت)".

ئارا حاجی عەبدوڵا خوێندكاریكی كوردە لە ولاتی ئۆكرانیا، لە لێدوانێكیدا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە،"دۆخی هاووڵاتیانی کورد و عێراقی و خوێندکارەکان، دۆخی خودی ئۆکرانیـیەکان و ئەجنەبیـیەکان لە دۆخێکی خراپدان، چونکە گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر هەیە، سوپای ئۆکرانیا شەڕی پارتیزانی دەکات زیاتر لە 3500 سەربازی ڕووسی کوشتووە، جگە لە زیانەکان بە فڕۆکە و تانکەکانیان، حاڵی خوێندکارە کوردەکانی ئۆکرانیاش خراپە چونکە ئەوەی توانیویەتی ڕۆیشتووە بەرەو سنوورەکان یان پەڕیوەتەوە وڵاتانی تر، من ئێستا لە سنووری پۆڵەنداوە قسەتان لەگەڵ دەکەم سەرمایەکی زۆر بەهێز هەیە. "

ئاماژەی بەوەشداوە،"لە ڕێگان لە سنووری پۆڵەندا هێڵەکانی پەیوەندیکردن زۆر خراپن، وتیشی " ژمارەی کوردەکان و عێراقیەکان زۆر زۆرن لە ئۆکرانیا. "

سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی عێراقی و هەرێم هیچیان کردووە بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانیان،ئارا حاجی وتویەتی،" حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم لە گەنجەکانی خۆمان بێزارن دەیانەوێت لە ئاوی ئیجەدا بخنکێن، چاوەڕێی ئەوە نین ئەوانەی هاتوون بۆ ئۆکرانیا زانست فێربن و بڕوانامەی بەرز بەدەست بهێنن هەتا هیچمان بۆ بکەن، هیچ هیچییان نەکردووە بۆمان. "

سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی عێراقی و هەرێم هیچیان کردووە بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانیان،ئارا حاجی ڕایگەیاندووە،" حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم لە گەنجەکانی خۆمان بێزارن دەیانەوێت لە ئاوی ئیجەدا بخنکێن، چاوەڕێی ئەوە نین ئەوانەی هاتوون بۆ ئۆکرانیا زانست فێربن و بڕوانامەی بەرز بەدەست بهێنن هەتا هیچمان بۆ بکەن، هیچ هیچییان نەکردووە بۆمان. "

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"لێرە ژیان ئاسایی بوو، دەوام هەبوو ڕۆژێک پێش هەڵگیرسانی جەنگەکە زانکۆکان هەبوون ، ژیان ئاسایی بوو، ئەو دەنگۆیانەی هەڵگیرسانی جەنگیش وەک پڕوپاگەندەیەک سەیر دەکران کە بەردەوام ئەو گرفتە لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا هەبووە، ئەوەی پێشتر فریا کەتووە بە ڕێگای فڕۆکە گەڕاوەتەوە، ئەوەشی فریا نەکەوتووە ئیتر دەسەڵات نیـیە."

دەشلێت،"ئەوەندەی تا ئێستا ئاگاداربم خوێندکارێکی کورد مردووە، خوێندکارێکی تریش قاچی لەدەستداوە کە هەردووکیان کوردی خۆمانن. "

ئارا حاجی باسی لە دۆخ و گوزەرانیان کرد لە ڕووی خۆراکەوە وتویەتی،"لێرە کۆمەڵێک ڕێکخراوی خێرخوازی هەن کە خۆراک دەهێنن بۆ خەڵکەکە، وە خەڵکی گوندەکانیش هەر خۆراک دەهێنن، سندوقێک دانراوە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری ماددی بۆ سەربازانی ئۆکرانی بەو شێوەیە خوێندکارانی کورد دەتوانن خۆراک پەیدا بکەن یان شتێکی کەمی لەگەڵ خۆی هێنابێت یاخود کڕیبێت لەوە زیاتر نیـیە. "

ڕاشیگەیاندووە،"مانەوە لە ناو ئۆکرانیا موجازەفەیەکی گەورەیە بە ژیانی خۆتەوە، ئەوەی کە ماوەتەوە بەداخەوە خەڵکێکی زۆر گیانی لە دەستداوە، خەڵکێکی زۆریش ماڵەکانیان جێهێشتووە پەنایان بردۆتە بەر سنوورەکان بۆ ئەوەی بۆ شوێنێکی سەلامەت بپەڕنەوە، هەر لەم سنوورەی منی لێم نزیکەی نیو ملیۆن کەسی لێیە، جگە لە سنوورەکانی تری ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا و دەروازە سنوورییەکانی تر کە خەڵک پەنای بۆ بردوون. "

روونیشیكردووەتەوە،"بەداخەوە ئەگەر شتێک بکرایە دەبوو پێشتر بیانکردایە بۆ ئەم خوێندکارە کوردانەی ئێرە، نەک هاوزمانەکانی خۆمان لە کونسڵخانەی عێراق بە خوێندکارە کوردەکان بڵێن لە سوچێک خۆتان بشارنەوە، بەڵام بۆ خۆیان شتیان پێبکرێت و خۆیان ڕزگار بکەن، بۆیە حکومەتی عێراقی و هەرێم پێویستە شتێک بۆ ئەو خوێندکار و کوردانە بکەن کە هەتا ئێستاش لەناو ئەو شارانەی ئۆکرانیادا ماون کە سەلامەتن هەوڵبدەن بیانگەڕێننەوە و بیانپارێزن، بە هیوای سەلامەتیم بۆ هەموو لایەک. "

هاوكات، رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەى پەیوەندییەکان و رەوەندى کوردستانی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "بۆ ئەوەی وەک لیژنەکەمان چیمان بۆ کردوون، تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم هیچ هاووڵاتیەکی کورد لە هیچ توێژێکی دانیشتووی ئۆکرانیا پەیوەندی پێوە نەکردوین هەتا بتوانین بە رێگایەک لە رێگاکان هاوکارییان بکەین".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئاستەنگێک هەیە ئەویش ئەوەیە حکومەتی هەرێم هەتا ئێستا نوێنەرایەتی نیـیە لەناو ئۆکرانیا، بەڵکو ئەوەی هەیە لەناو پۆڵۆنیا نوێنەرایەتی هەیە، بەڵام هەرچۆنێک بێت هیوادارین هاوڵاتیانی ئێمە لە رێگای ئەم پەیامەوە پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن تا بتوانین لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەماهەنگ بین بۆ ئەوەی کارێک بۆ هاووڵاتیانی خۆمان بکرێت هەرچی لە توانادا بوو بۆ پاراستن و دورخستنەوەیان لە شوێنی مەترسیدار."

لەبارەی ئەوەی کوردانی ئۆکرانیا چۆن دەتوانن داوای هاوکاری لە حکومەتی هەرێم بکەن، رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەى پەیوەندییەکان و رەوەندى کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، " زۆر بەداخەوە ئەم قسانەی ئێستا دەیکەین لە کاتێکدایە کە جەنگ گەیشتۆتە ترۆپک و مەترسییەکان هێدی هێدی زیاتر دەبن لەسەر هاوڵاتییانی ئۆکرانیا و هاوڵاتییانی ئێمەش، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا موستەحیل نیـیە کە ئەو هاوڵاتییە کوردانە نزیک بکرێنەوە لە سنوورەکانی لیتوانیا و وڵاتانی سنووری بە تایبەت پۆڵەندا کە نوێنەرایەتی ئێمە لەوێ هەیە، یان لە رێی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە ئەوەندەی بوار مابێت بتوانرێت فڕۆکە بۆ ئەو خوێندکار و هاوڵاتیانەی ئێمە دابین بکرێت جا چ لەناو کیێڤ یاخود لەسەر سنوورەکان، بەڵام دەبێت ئامانجی سەرەکی پاراستنی ئاسایشی ئەو هاوڵاتیانە ئامانجی سەرەکییان بێت."

لەبارەی ژمارەی ئەو خوێندکارە کوردانەی لە ئۆکرانیا دەخوێنن رێبوار بابکەیی ئاماژەی بەوەداوە، "ژمارەی خویندکاران دەبێت لای وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم هەبێت، ژمارەی هاوڵاتییانی تریش رەنگە لە فڕۆکەخانەکان هەبن، بەڵام ئێمە ئامارێکی وردمان لەبەردەست نیـیە، ئەوەی هەیە دەزانین بە سەدان خوێندکاری کورد لە ئۆکرانیا دەخوێنن و لەوێن لە ئێستادا، بەڵام هاوڵاتییانی تر ئامارەکانیان نازانین."