هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆكرانیا دۆسیه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" له‌سه‌ر رووسیا كرده‌وه‌

ئۆكرانیا دۆسیه‌ی
ئۆكرانیا دۆسیه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" له‌سه‌ر رووسیا كرده‌وه‌

2022-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كۆمه‌ڵكوژی، ئۆكرانیا له‌ دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی دۆسیه‌ی له‌سه‌ر رووسیا كرده‌وه‌ و داوا ده‌كات "بڕیاری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی له‌ناكاو" بگیرێته‌ به‌ر.

دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ رایگه‌یاند، ئۆكرانیا به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی سزادان و رێگه‌گرتن له كۆمه‌ڵكوژی كه‌ له‌ ١٩٤٨ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رچووه‌ دۆسیه‌ی له‌سه‌ر رووسیا كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ئۆكرانیا داوای كردووه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌و زیانانه‌ی كه‌ دواتر ناتواندرێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ و بۆ رێگه‌گرتن له‌ پێشێلكارییه‌كان دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی حوكمی "بڕیاری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان" بدات، باس له‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ ئۆكرانیا تۆمه‌ته‌كانی رووسیا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ "كۆمه‌ڵكوژی له‌ ناوچه‌كانی دۆنتسك و لوهانسك" ئه‌نجام داوه‌.

دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌دا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌ رووسیا ئۆكراینییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵكوژی، ده‌كوژێت و رووسیای به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ پلانی داناوه‌ بۆ كۆمه‌ڵكوژی.

چاوه‌ڕێی دیاریكردنی رێككه‌وتێك ده‌كرێت له‌لایه‌ن دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تییەوە بۆ دانیشتن له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی له‌ناكاو. ‌