ئۆكرانیا: زیاترله پێنج هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون
دیجیتاڵ میدیای سپێده
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا، ئاننا مالیار رایگه‌یاند کە، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و ٣٠٠ سه‌رباز له هێزه‌كانی رووسیا كوژراون.
ئاننا مالیار له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك له‌باره‌ی زیانه‌كانی چوار رۆژی رابردوویی هێزه‌كانی رووسیا، زانیارییه‌كانی نوێ كرده‌وه.
مالیار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و ٣٠٠ سه‌رباز له هێزه‌كانی رووسیا كوژراون، نووسیوویه‌تی: "سوپای ئۆكرانیا ٢٩ فڕۆكه، ٢٩ هه‌لیكۆپته‌ر، ١٩١ تانك، ٨١٦ زرێپۆش، ٧٤ تۆپ و دوو كه‌شتیی رووسیشیان تێكشكاندوون".
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە، یه‌ك فڕۆكهشكێنی BUK، ٢١ سیسته‌می مووشه‌ك هاوێژی گراد، ٢٩١ ئۆتۆمبێل، ٦٠ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، پێنج سیسته‌می مووشه‌كی ئاسمانی و سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی رووسیا تێكشكێندراون.
مالیار باسی لهوهیشكردووه كه، زیانی پێكدادانه‌كان نه‌خراونه‌ته ناو ئه‌و ئاماره‌وه.