هەواڵی کوردستان ئێستا

روداوێكی هاتووچۆ لە شارێكی هەرێم 11 قوربانی لێدەكەوێتەوە

روداوێكی هاتووچۆ لە شارێكی هەرێم 11 قوربانی لێدەكەوێتەوە
روداوێكی هاتووچۆ لە شارێكی هەرێم 11 قوربانی لێدەكەوێتەوە

2022-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە كه‌سێك گیانی لەدەست داوە 10 هاووڵاتیش بە بەسەختی بریندار بوون.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشكرای كردووە كە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٥٠ نیوەڕۆ رووداوێکی پێکدادان روویداوە لەنێوان قەزای چەمچەماڵ و ناحییەی سەنگاو لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا.

ئاماژەشیان به‌وه‌داوه‌:لەئاکامی ڕووداوەکە سەرنیشینێک گیانی لەدەست داوە و پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ. .

ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵیش به‌ سپێده‌ی راگه‌یاند:برینی چوار له‌ قوربانیه‌كان سه‌خت بوه‌ و ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه‌.