هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی ئۆکراینا:شایەنی ئەوەین ببین بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا

سەرۆکی ئۆکراینا:شایەنی ئەوەین ببین بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا
سەرۆکی ئۆکراینا:شایەنی ئەوەین ببین بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا

2022-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کە وڵاتەکەی وەک ئەندام لە یەکێتییەکە بناسێنێت و گوتی: "وڵاتەکەمان شایەنی ئەوەیە، ببێت بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا".

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە گوتارێکدا کە پێشکەشی گەلی ئۆکراینا کرد، تیایدا سوپاسی وڵاتانی رۆژئاوای کردووە لە بەرامبەر ئەو پاڵپشتییانەی کە پێشکەشی ئۆکراینایان کردووە.

گوتی: "ئۆکراینا شایەنی ئەوەیە، ببێت بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا".

راشیگەیاند، حکوومەت ئەو بەندکراوە ئۆکراینانەی کە لە شەڕدا شارەزاییان ھەیە، ئازاد دەکات و گوتی: "ھاووڵاتییانی ئۆکراینا بوونەتە جەنگاوەر و بەرپرسیاریەتیی بەرگرییکردن لە وڵاتەکەیان دەگرنە ئەستۆ، متمانەمان ھەیە کە سەردەکەوین".

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بەشێکی گوتارەکەی ئاراستەی سەربازانی رووسیا کرد و گوتی: "چەکەکانتان دانێن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەتان، باوەڕ بە سەرکردەکانتان مەکەن و خۆتان رزگار بکەن".