هەواڵی کوردستان ئێستا

پەروەردەی سۆران موچەی ئەو فەرمانبەرانەی ڤاکسینی کۆرۆنایا وەرنەگرتووە راده‌گرێ

پەروەردەی سۆران موچەی ئەو فەرمانبەرانەی ڤاکسینی کۆرۆنایا وەرنەگرتووە راده‌گرێ
پەروەردەی سۆران موچەی ئەو فەرمانبەرانەی ڤاکسینی کۆرۆنایا وەرنەگرتووە راده‌گرێ

2022-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پەروەردەی سۆران گشتاندن بۆ نوسراوێک لەسەر قوتابخانەکانی سنورەکە دەکات بە راگرتنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی ڤاکسینی کۆرۆنایا وەرنەگرتووە.

په‌روه‌رده‌ی سۆران له‌ نوسراوێكدا راده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوونی گشت فه‌رمانبه‌ران به‌ ده‌وامی ڕۆژانه‌ و راگرتنی مووچه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌وا كارتی ڤاكسینیان نیه‌ له‌سه‌ر بریاری لێژنه‌ی رووبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا".

له‌ نوسراوه‌كه‌ ئئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو،"له‌دوای رێكه‌وتی 1/2/2022 هه‌ر هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانی ئیداره‌ و قه‌زا و ناحیه‌ بكات، ده‌بێت كارتی ڤاكسینی هه‌بێت یاخود پشكنینی 48 كاتژمێری پێشوه‌خته‌ی پێ بێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،"به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێگا به‌هاوڵاتیان ه‌نادرێت مامه‌له‌كانی رایی بكه‌ن".