دادگاى فیدراڵى بڕیار له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌دات
SNN ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئازار، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق به مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق دانیشتن ئه‌نجامده‌دات. كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌دواى ئه‌وه دێت ئه‌و دادگایه له رۆژى چوارشه‌ممه 23ى شوبات، كۆبووه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ. كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى باسم خه‌ششان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراقه كه داوا ده‌كات له‌سه‌ر بڕیارى دوباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، دادگاى باڵاى فیدراڵى كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یهكلایبكاتهوه. له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر سكاڵاكه باسم خهششانى وه‌ك سكاڵاكار وتى: “ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى یاسایی […]
The post دادگاى فیدراڵى بڕیار له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌دات appeared first on SNN.