هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە
ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

هەر نەتەوە و گەلێک بۆ ناساندن و پێناسەی خۆی، کۆمەڵێک هێما و سیمبۆلی نەتەوەیی هەیە کە یەک لەوان ئاڵایە، کوردیش وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ئاڵای فەرمیی خۆی هەیە. ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕۆژی ئاڵای کوردستان و لەشاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی و بۆنەی تایبەت بەم یادە بەڕێوەدەچێت. هەر نەتەوە و گەلێک بۆ ناساندن و پێناسەی خۆی، کۆمەڵێک هێما و سیمبۆلی نەتەوەیی هەیە کە یەک لەوان ئاڵایە، کوردیش وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ئاڵای فەرمیی خۆی هەیە، هاوکات ئاڵای کوردستان پێکاھاتووە لە سێ ڕەنگ و دروشمێک لە ناوەندی. لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا، بۆیە هەمووان لەو رۆژەدا ئاڵای کوردستان هەڵدەکەنەوە. ئەم ئاڵایە هاوشانی سیمبۆل و هێما نەتەوەییەکانی دیکەی وەک، سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، پێشمەرگە، ئاڵا بە ڕەمزی هەرمانی نەتەوەیی کورد دەژمێردرێت و لەلای زۆربەی هێز و پارتە سیاسییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ئاڵایە بە فەرمی ناسراوە لە بۆنە فەرمییەکاندا هەڵ دەکرێت.