هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تووند له ئه‌مریكاوه بۆ رووسیا
SNN وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رووسیا به‌رده‌وامبێت له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا باجى قورس ده‌دات، ده‌شڵێت: “به‌رده‌وامده‌بین له پاڵپشتییه‌كانمان بۆ ئۆكرانیا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئازار، ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند: “رووسیا به‌رده‌وامه له پێشێلكردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كرده‌وه شهڕانگێرێزییهكانى، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه”. وتیشى: “ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له پشتیوانیكردنى ئۆكرانیا و به رووسیاش ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت له هێرشكردن باجى قورس ده‌ده‌یت”. قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ بێن واڵێس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى رووسیاى دایه‌وه له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى و وتى: “به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى وه‌ڵامه‌كه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌بێت، بۆیه […]
The post هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تووند له ئه‌مریكاوه بۆ رووسیا appeared first on SNN.