ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی دووبارە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی سەرکۆماری دەدرێت
دیجیتال میدیای سپێده
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانین لەبارەی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام بدات.
لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەدات.
رۆژی ٢٣ی مانگی شوباتی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاردان لەبارەی دەستووریبوونی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم بۆ ئەمڕۆ، یەکی ئادار دواخست.
٣٣ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق کاندیدکردووە کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکراون و لەنێویاندا، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، رێبەر ئەحمەد و کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرھەم ساڵح.