هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مرۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئه‌مرۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
ئه‌مرۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

2022-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌


ئه‌مرۆ دانیشته‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ وبڕیار وایه‌ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی چواره‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ به‌رێوه‌بچێت.

دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سپێده‌ى ڕاگه‌یاند: له‌دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مرۆدا جگه‌ له‌وته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وته‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان هه‌یه‌ وده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ پیشنیاز ویاسایه‌ك ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وتیشى: پرۆژه‌كانى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ئه‌مرۆ بریتین پاراستنى ئه‌رشیف ویاساى چه‌ك وهه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى وه‌زاره‌تى كاره‌با وخوێندنه‌وه‌ى دوه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساى به‌ڕێوه‌ بردن وپاراستى ئاو.