هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق، داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی شوبات ئاشكرا كرد

وەزارەتی نەوتی عێراق، داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی شوبات ئاشكرا كرد
وەزارەتی نەوتی عێراق، داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی شوبات ئاشكرا كرد

2022-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لە مانگی شوباتی رابردوودا، ٩٢ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار و ١٧٣ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ھەشت ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی شوباتی رابردوو بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی شوباتی رابردوودا، ٩٢ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار و ١٧٣بەرمیل بووە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ھەشت ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی شوباتی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩١ ملیۆن و ٣١٤ ھەزار و ٨٢٨ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٧٥ ھەزار و ٣٤٥ بەرمیل.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە مانگی مانگی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣١٤ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی شوباتی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە (٩٢،٠٨٣) دۆلار فرۆشراوە.