هەواڵی کوردستان ئێستا

"دادگای فیدراڵیی: "دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سه‌رۆك کۆمار نادەستوورییە"

"دادگای فیدراڵیی: "دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سه‌رۆك کۆمار نادەستوورییە"

2022-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بە نادەستووریی لەقەڵەمدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1-3-2022 ، دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی تێڕوانین لەبارەی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ئەنجام دا.

لە دانیشتنەکەدا، دادگا دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بە نادەستووریی لەقەڵەمدا و راگەیاند کە ھیچ بڕگەیەکی یاسایی و دەستووریی نییە کە دەسەڵات بە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بدات، دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بکاتەوە.

لە دانیشتنەکەدا هەروەها دادگا بڕیاری ئەوەی دا کە دەتواندرێت دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکۆمار بکرێتەوە، بەڵام بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران نەوەک سەرۆکایەتی ئەنجوومەن.

رۆژی ھەشتی مانگی شوباتی رابردوو، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووەم کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرکۆمار راگەیاند کە 33 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد.