سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: زۆرینهی نەهامەتیەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بەسەر خەڵکیان هێناوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لهپهرلهمانی كوردستان ڕایگهیاند: : بەبەرچاوی هەرچوار سەرۆکایەتیەکەی هەرێم داهات دیار نامێنێت و بانکەکان پارەی لێ دەبردرێت چوار سەرۆکایەتیەکەش بێ دەنگن لەئاست دەست بەسەر داگرتنی داهات و ڕاگرتنی دابەشکردنی موچە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان لەکۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند: بەبەرچاوی هەرچوار سەرۆکایەتیەکەی هەرێم داهات دیار نامێنێت و بانکەکان پارەی لێ دەبردرێت چوار سەرۆکایەتیەکەش بێ دەنگت چوار سەرۆکایەتیەکە لەکوێن لەئاست ئەو نادادی و ناعەدالەتیەو لەسەر برسیەتی و لەسەر خۆکوژی خەڵک بەهۆی برسیەتی ولێشاوی کۆچی گەنجان و بێ کاری و چەوسانەوەو ئاستی ئەو هەموو ملیاردێرە لەسەر حیسابی گیرفانی بەتاڵی خەڵک.
ئهوهشی ووت: چوار سەرۆکایەتیەکە لەکوێن؟ بۆتابەغدا شتێک ناکا خۆتان فریای دۆخەکەناکەون دەشتاناوێ پشتیوانی ئەو دۆخەتان بین لەکاتێکدا ئێمە پشتیوانی میللەت و نیشتیمانین نەک ئێوە.
دکتۆر شێرکۆجەودەت ئهوهشی ووت: بەشی زۆری نەهامەتیەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بەسەر خەڵکیان هێناوە بەغداش کەمتەرخەمە .ئەگەر بەدانایی و حەکیمانە ئەو دۆخە چاک نەکرێت دۆخەکە زۆر شلەژاوە