وه‌زیرى دارایی عێراق مه‌رج بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار داده‌نێت
SNN له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا وه‌زیرى دارایی سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار داناوه و رایگه‌یاندووه: “تاوه‌كو ئه‌و سێ مه‌رجه بهدینههێنرێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامادهنیيه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى بكات له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار”. دوێنێ دووشه‌ممه 28ى شوبات، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، بڕگه‌ى كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌تكرابوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی عێراق ئاماده‌یبوو. جاسم عه‌لاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “وه‌زیرى دارایی پێى راگه‌یاندین، به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له ئه‌نجامى نا هاوسه‌نگى هاوكێشه‌ى دارایی بوو تاوه‌كو هه‌لومه‌رجى راستكردنه‌وه و هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ى […]
The post وه‌زیرى دارایی عێراق مه‌رج بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار داده‌نێت appeared first on SNN.