هەواڵی کوردستان ئێستا

رووسیا: هێزە چەکدارەکانمان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان تا ئەوکاتەی بەئامانج دەگەن

رووسیا: هێزە چەکدارەکانمان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان تا ئەوکاتەی بەئامانج دەگەن
رووسیا: هێزە چەکدارەکانمان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان تا ئەوکاتەی بەئامانج دەگەن

2022-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌



وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو رایگەیاند، سوپای رووسیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تا ئەوکاتەی بە ئامانجی دەگات.

شۆیگو دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەی، لەبارەی شەڕوپێکدادانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لێدوانی دا.

سێرگی شۆیگو خۆرئاوای تۆمەتبار کرد بەوەی خەڵکی ئۆکراینا بەرامبەر سوپای رووسیا بەکاردەهێنێت و گوتی: "ئەوەی بەلامانەوە گرنگ بێت پاراستنی رووسیایە بەرامبەر بەو هەڕەشە سەربازییەی کە خۆرئاوا بۆسەر سوپاکەمان دروستی کردووە".

وەزیری بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوەش دا، سوپای رووسیا پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی لەبەرچاوگرتووە و گوتی: "هێرشەکانمان بەشێوەیەکی هەستیارانە تەنیا بە ئاراستەی ئامانجە سەربازییەکانەوەیە. هێزە چەکدارەکانیشمان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان تا ئەوکاتەی بە ئامانج دەگەن