وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 2 ئاشكرا نەكرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه موچه مانگى 2 ئاماده‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تى دارایی هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی ئاشكرا نه‌كردوه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ته‌واوكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی مانگی یه‌كی ساڵی 2022، له داهاتی مانگی دوو پاره‌ى ده‌رهێناوه و هه‌روه‌ها بۆ موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2021، له داهاتی مانگی یه‌كی ساڵی 2022 موچه دابه‌شكراوه.
ئه‌م رونكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه موچه‌ى مانگى دووى ئه‌مساڵ چاره‌نووسى به نادیارى ماوه‌ته‌وه و به‌پێى رونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بێت ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌كى له‌به‌رده‌ست نییه بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژانه حكومه‌تى هه‌رێم 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به زیاتر له 100 دۆلار ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌ى نادیاره.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدابوو كه 25ی هه‌مو مانگێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات به‌ڵام بۆ موچه‌ى مانگى 2 هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه.