هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەكرێتەوە

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەكرێتەوە
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەكرێتەوە

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئێوارە بەشی كۆتایی شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر دەكرێتەوە، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێریش رایدەگەیەنێت، لە رێورەسمێكی شایستەدا، شەقامەكە بە فەرمی لە لایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەكرێتەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 3:30 خولەكی ئێوارە بەشی كۆتایی شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر دەكرێتەوە، كە رێگای هەولێر – مووسڵ، هەولێر - كەركووك پێكەوە دەبەستێتەوە .

قایمقامی هەولێر ده‌شڵێ، لە رێورەسمێكی شایستەدا بە فەرمی لە لایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەشی كۆتایی شەقامی 120 مەتری دەكرێتەوە.

نەبەز عەبدولحەمید ئاماژە بەوەش دەكات، بە كردنەوەی ئەو شەقامە، جەنجاڵی لە نێو شاری هەولێر كەمتر دەبێتەوە‌‌، بە تایبەت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان كە بە ناچاری روویان لە نێو شەقەمەكانی تری هەولێر دەكرد، بەڵام ئێستا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەتوانن ئەو شەقامە بەكار بهێنن و بە هیچ شێوەیەكیش داخیلی نێو شار نابن.

 

هەڵكەوت محەمەد