هەواڵی کوردستان ئێستا

دوو منداڵی شه‌هید هوجام سورچی ئاڵای كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

دوو منداڵی شه‌هید هوجام سورچی ئاڵای كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌
دوو منداڵی شه‌هید هوجام سورچی ئاڵای كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 17/12/2019 كه‌ رۆژی ئاڵای كوردستانه‌، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتێك له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاته‌ده‌ره‌وه‌ به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان بكات، ده‌ستی كوڕ و كچێكی شه‌هید هوجام سورچی گرتبوو، ئه‌وانی به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا هێنا ئاڵای كوردستان له‌ حه‌وشه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

دواتر سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان رێزیان له‌ رۆژی ئاڵا گرت و له‌گه‌ڵ میوزیكی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب راوه‌ستان و منداڵه‌كانی شه‌هید هوجام ئاڵاكه‌یان به‌رزكرده‌وه‌.

شەھید ھوجام سورچی ئەو پێشمەرگەیە بوو کە دوای بە دیلگرتنی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، لە شاری مووسڵ به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ شه‌هیدیان كرد و وێنه‌ و ڤیدیۆی ئه‌و كرده‌ تیرۆریستییه‌ نامرۆڤانه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، دواتر ھێزەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە چالاکییەکی تایبەتدا، بكوژه‌كه‌یان لە ناو شاری مووسڵ کوشت. لە مانگی 1ی ساڵی 2015، داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا شەھیدی پێشمەرگە ھوجام سورچی بە دیل گیرابوو و لەلایەن داعشەوە شەھید كرا.

17ی كانوونی یەكەم وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیار كراوە، ساڵانە ئەم رۆژە وەك بۆنەیەكی گرنگ لە دامەزراوە حكوومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن و شوێنە گشتییەكان بەرز رادەگیرێت.